٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٣٠
تەقینەوە لە بەردەم ڕێکخراوی تۆمەتناسی بڕۆکسێل

ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی تۆمەتناسی شاری بڕۆکسێل کرایە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بی بی سی لە هەواڵێکی بەپەلەدا لە تەقینەوەی بۆمبێک لەبەردەم ڕێکخراوی تۆمەناسی شاری بڕۆکسێلی بەلژیکا هەواڵی دا.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لە زیانی ئەم ڕووداوە پێشکەش نەکراوە.

بڕۆکسێل وەکوو بنکەی یەکێتی  ئەورووپا لە یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین جار کەوتووەتە بەر هێرشی تیرۆریستییەوە.

بە وتەی دەزگا هەواڵدەرییەکانی بەلژیکا، ئەم ڕووداوە نێزیک کاتژمێر ٣٠: ٠٢ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەیی ڕووی داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان ڕووداوەکە بە هۆی هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبیلێکی گوازێنەری تیرۆریستەکان بۆ ناو پارکینگی باڵەخانەی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە تۆمەتناسیەکان ڕووی داوە و وا دیارە کە یەک یا دوو خۆکوژ خۆیان لە نێزیکی تاقیگەکەدا تەقاندووەتەوە...

کۆتایی کورتە نامە/310